قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووەوە‌‌

  2022-05-16 19:21      246 جار بینراوە        کۆمێنت

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان كۆبووەوە‌‌

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە 16ی ئایاری 2022، بەئامادەبوونی عەبدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە‌ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. 

لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەندێ داواکاری رەوای کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەت پرسی هێنانەوەی رووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان، سەرباری تاوتوێکردنی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ پرسی چۆنێتی ئەنجامدانی پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستی ناساندنەوە و هێنانەوەی رووفاتی پیرۆزی ئەنفالکراوان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جە‌ختیكردە‌وە‌ كە‌ پشتیوانی داوا رەواکانیانە و داواشی لە‌ وە‌زارە‌تی شە‌ھیدان كرد بۆ لە‌مە‌ولا نوێنە‌ری رێكخراوە‌كانی تایبە‌ت بە‌ پرسی شە‌ھیدان و ئە‌نفالكراوان و نوێنە‌ری كە‌سوكاری ئە‌نفالكراوان بە‌شدار بن لە‌ پروسە‌ی ھە‌ڵدانە‌وە‌ و ھێنانە‌وە‌ی روفاتە‌كانی ئە‌نفالكراوان بۆ زێدی خۆیان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو