دیداری گشتیی یەکێتی ٢٨ی مایس دەستپێدەکات

  2022-05-16 16:35      150 جار بینراوە        کۆمێنت


بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی 28/5/2022 دیداری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستپێبکات و چەند رۆژێک بخایەنێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکانی ئامادەکاریی مەڵبەندەکان لە دهۆک، هەولێر، کەرکوک، ئیدارەی راپەڕین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای هەڵەبجە، بەغدا، خانەقین و کۆتاییش لە سلێمانی.
 دیداری گشتیی یەکێتی لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات و ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ دەخایەنێت و دیدارەکە تێکەڵ بە ئاهەنگەکانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو