مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رۆڵی گەورەو پێشڕەوی بینیوە

  2022-05-14 17:27      113 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی كوردستان دەكات.
دەقی پەیامەكە...
لەیادی 60 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی تەواوی ئەندامان و خێزانی پەروەردەیی دەکەین، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وەک فێرگەیەک بۆ گەشەپێدانی پەروەردە و زانست و فێرکردن رۆڵی گەورەو پێشڕەوی بینیوە لەگۆشکردن و قووڵکردنەوەی هزری بەرزی کوردایەتی و پەروەردەی تەندروست و زانستی سەردەمدا.
لەم بارودۆخەی ئێستاشدا، ئەوە لەڕێکخراوەکەتان چاوەڕوان دەکەین بەهەمان گیانی بەرزەوە بەردەوام بن لەخزمەتی مامۆستایان و ناوەندەکانی خوێندن، هەروەک پێویستە وەک رێکخراوێکی پیشەیی و مەدەنی نوێنەرایەتی راستەقینەی مامۆستایان بکەن و لەسەنگەرو بەرەی ئەواندابن و لەڕێگەی فشاری مەدەنییەوە داخوازی و پێداویستییەکانی مامۆستایان دەستەبەر بکەن، تا لەو رێگەیەوە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن زیاتر بەرەو پێشەوە بەرن.
لەکۆتاییدا سڵاو بۆ گشت ئەو مامۆستایانە دەنێرین کە تەمەنێکیان لەخزمەتکردنی فێرکردن و پەروەردەو زانستدا بینیوەو نەوەیەکی خوێندەواری پێشکەوتوخوازیان پێگەیاندووە.
مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو