کەشتی دیداری یەکێتی سەرێکی گەرمەسێر و خانەقینیش دەدات
2022-05-09 15:06     232 جار بینراوە      کۆمێنت
کەشتی دیداری یەکێتی سەرێکی گەرمەسێر و خانەقینیش دەدات
لە خانەقین سبەی سێ شەممە ٢٠٢٢/٥/١٠سەعات 10ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی شەھیدانی ھەڵۆی سوور دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت
دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاووتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
لەم چواچێوەیەدا دیداری یەكێتی، دەیەوێت چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزب و پێداویستی و كێشە و پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت، پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە
بابەتی زیاتر