فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكی چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانێت كێشە سیاسییەكانی عيراق چارەسەربكات

  2022-05-07 12:14      189 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عيراق رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاڕاستەی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كردووە بەمەبەستی تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی عيراق، بە بەراورد بەدەستپشخەرییەكانی دیكە ئاستێكی باڵاتر دەنوێنێت و دەتوانێت كێشە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكان چارەسەربكات.

حەسەن عەلی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عيراق لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی " بغداد الیوم" سەبارەت بەدوایین پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسی عيراق ئاماژەی بەوەكردوە، لەئێستادا بەشێكی زۆری لایەنەكان دەستپشخەرییەكان ئاڕاستەی یەكدی كردووە، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و تێپەڕاندنی گەمارۆی سیاسی لەسەر عيراق، بەڵام دەستپێشخەرییەكی چوارچێوەی هەماهەنگی لەنێوان دەستپێشخەرییەكاندا ئاستێكی باڵاتری هەیە و بڕوامان وایە دەتوانێت كێشە سیاسییەكان چارەسەربكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو