پارتەکەی جۆنسن لە هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی بریتانیادا شکست دەهێنێت
2022-05-07 10:32     431 جار بینراوە      کۆمێنت
بۆریس جۆنسن
پاش سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كه‌ی پارتی پارێزگارانی بریتانیا له ساڵی 2019دا، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی بریتانیا، پارتی پارێزگارانی بریتانیا 500 (پێنجسه‌د) كورسی و كۆنترۆڵی زیاتر له 11 (یازده) شاره‌وانی له‌به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ریشدا پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی مێژوی له‌چه‌ندین شاره‌وانی و شاری ئینگڵاند به‌ده‌ستهێنا.
تۆڕی هه‌واڵی BBC، له راپۆرتێكی شیكاریدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بریتانیا و تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌ند شه‌وێكی سه‌خت له‌لایه‌ن پارتی پارێزگاران و خودی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیاوه به‌ڕیده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ یه‌كه‌م جاره پارتی پارێزگاران دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ساڵی 2019، روبه‌ڕوی شكستێكی له‌م شێوه‌یه ده‌بێته‌وه، به‌شێوازێك به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان پارتی پارێزگارانی بریتانیا 500 (پێنجسه‌د) كورسی و كۆنترۆڵی زیاتر له 11 (یازده) شاره‌وانی له‌به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته له‌ده‌ستداوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئه‌نجامه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاش ئه‌و ناڕه‌زاییه‌تیانه دێن كه بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و رابه‌ری پارتی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته هاوڵاتیانی روبه‌ڕوی زۆری باج و به‌رزی نرخه‌كانی گاز و به‌نزین كرده‌وه و له‌سه‌ر شكاندنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان روبه‌ڕوی سزای دارایی بووەوە.
بابەتی زیاتر