ماكرۆن سهركهوت بهسهر ركابهرهكهیدا
2022-04-25 13:57     388 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆكە گەنجەكەی فەرەنسا ئیمانوێل ماكرۆن بە جیاوازیی نزیكەی سەدا ١٤ جارێكی دیكە لە ركابەرەكەی مارین لۆپێن-ی بردەوەو بۆ خولێكی دیكەو بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەسەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا تاوەكو ئێستا ٩٧٪ی دەنگەكان هەژماركراون و ماكرۆن ڕێژەی ٥٧.٤٪ی دەنگەكانی بردۆتەوە.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان و دەستنیشانكردنی ماكرۆن وەك براوە، سەرۆكە گەنجەكەی فەرنسا وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند، زۆربەی خەڵكی فەرەنسا تەنیا بۆ ئەوە دەنگیان پێداوە مارین لۆپێن لەكایەی سیاسی دوور بخەنەوەو بەڵێنیدا ژیانی خراپی رۆژانەی فەرەنسییەكان باش بكات.
ماكرۆن لە وتارەكەیدا وتی: خەڵكێكی زۆر لەم وڵاتە دەنگیان پێدام لەبەر ئەوە نا كە پشتگیری بیرو باوەڕەكانم بووبن، بەڵكو بۆ ئەوەی راستڕەوە تووندڕەوەكان دوور بخەنەوە. دەمەوێت سوپاسیان بكەم و من ئێستا بۆ چەند ساڵی داهاتوو قەرزاری ئەوانم.
لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەمە بۆ یەكەم جارە سەرۆككۆماری فەرەنسا دووبارە بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی لەهەڵبژاردن سەربكەوێت و بۆ دووەم خول ببێتەوە بەسەرۆك.
ماكرۆن لەساڵی ٢٠١٧ وەك كاندیدی سەربەخۆ گەیشتە كۆشكی ئیلیزێ و لە ویلایەتی یەكەمی سەرۆكایەتیدا رووبەڕووی كۆمەڵێك ئاستەنگ بووەوە بەتایبەتی دوای بەرزكردنەوەی باجی سەر سوتەمەنی كە ئەوەش خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكانی لێكەوتەوە.
بابەتی زیاتر