کۆسرەت رەسوڵ هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جوتیار جەبار دەردەبڕێت

  2022-04-01 00:03      205 جار بینراوە        کۆمێنت
پرسەنامە

بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین جوتیار جەبار، هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێزان: کەسوکارو خانەوادەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی هەڤاڵ جووتیار جەبار

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی و ماڵئاوایی هەڤاڵ جووتیار جەبار، پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەر، کوڕی رۆژی تەنگانەو ئازاو بەجەرگ، هەڤاڵ و هاوسەنگەری چەند ساڵەم بیست، خەمێکی قووڵەو لە دڵەوە خەمبارم.
هەڤاڵ (جووتیار جەبار) کوڕی خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، بەرۆحی کوردانەوە پەروەردە کرا، پێشمەرگەیەکی ئازاو چاونەترس بوو، هەموو ژیانی خۆی بە نیشتمان و کوردستان بەخشی، قارەمانانە خەباتی کردو نەبەردانە لە رۆژانی سەختی خەبات لە سەنگەرەکان بەرگری دەکرد، مرۆڤێکی پاک و جێمتمانەی هەموومان بوو.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەیان و کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموولایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو