دەرباز كۆسرەت رەسول: لەھیچ لایەنێكی قبوڵ ناكەین بیانەوێت ئیرادەمان بشكێنێت

  2022-03-31 13:07      180 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێك لەدیداری ئەمڕۆی یەكێتی لەهەولێر

كارگێڕێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتیی-یان كردووەتەوە بە ھێزی سەرەكی لە عیراق و دەشڵێت، لەھیچ لایەنێكی قبوڵ ناكەن بیانەوێت ئیرادەیان بشكێنێت.
دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیداری یەكێتی لە ھەولێر رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا توانیویانە یەكێتیی بكەنە ھێزێكی سەرەكی لەبڕیاردانی سیاسی لە عیراقداو ھەر لەسەرەتاشەوە بڕوایان بەیەكریزی ھێزو لایەنەكان ھەبووەو ئێستاش بڕوایان پێیەتی، بەڵام ئەگەر لایەنێك بیەوێت ئیرادەیان بشكێنێت قبوڵی ناكەن.
وتیشی، ھیچ كاتێك پۆست لای ئەوان گرنگ نییە و بەڵكو داخوازییەكانی ھاووڵاتیان بەلایانەوە گرنگە، ئەوانیش بابەتەكانی خاك و داھات و پێشمەرگەن و لەسەر ھەمووشیانەوە كەركوك، كە ھیچ كات سازشی لەسەر ناكەن و بەشێكی سەرەكی گفتوگۆكانیان بووە لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگە ھێزە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و  بە پڕۆژەیەكی كوردانە بچنە بەغدا، كە لە ئاستی داخوازییەكانی ھاووڵاتیانی كوردستان بێت تا بتوانن لە بەغدا دەستكەوتی باشتریان ھەبێت. 
لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دەباز كۆسرەت رەسول دەڵێت، ئێمە بە گرنگی دەزانین چوار ساڵ جارێك ھەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، بەڵام مەرجی ئێمە وەكو یەكێتیی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنە، كە ئەویش پێویستی بە سازانی نیشتمانی ھەیە، ناكرێت ئیرادەی ھێزێك فەرز بكرێت بەسەر زۆرینەدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو