خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەهەوڵەكانی دۆزینەوەی گەنجە بێ سەروشوێن بووەكانی ماوەت دەپرسێتەوە

  2022-03-30 16:01      295 جار بینراوە        کۆمێنت

لەخەمی چارەنووسی گەنجە بێ سەروشوێن بووەكانی ماوەتدایە
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەهەوڵەكانی دۆزینەوەی گەنجە بێ سەروشوێن بووەكانی ماوەت دەپرسێتەوە

ئەمڕۆ ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك)و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، خانەوادە و كەسوكاری ئەو سێ گەنجەی بەسەركردەوە كەلەچەمی خەمەلوكەی سنوری قەزای ماوەت بێسەروشوێنبوون.
لەو سەردانەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوی كۆمیتەكانی سنوری مەڵبەند یاوەریان دەكرد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرباری دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمی خۆی بۆ ئەو رووداوە، لەنزیكەوە لەڕێوشوێنەكانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی پرسییەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد كە كاری جددی بكەن و بەردەوام بن لەهەوڵەكانیان بۆ ئەو مەبەستەش بڕێك هاوكاری ماددی بەخشییە خانەوادەكانیان بۆ دەستگیرۆیی هەوڵەكانی دۆزینەوەی چارەنووسیان.
لای خۆیانەوە خانەوادە و كەسوكاری گەنجە بێسەروشوێن بووەكان سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ بەسەركردنەوە و سەردانی خاتوو شاناز و رایانگەیاند: بەوپەڕی رێزەوە لە پەرۆشیی و خەمخۆریتان دەڕوانین و هاتنتان خەم و پەراژەی لەسەر كەم كردینەوە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو