شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەتەندروستی د.زانا دەپرسێتەوە

  2022-03-29 23:43      272 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی، بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەباری تەندروستیی سەردانی دکتۆر زانا حەمید پسپۆڕی ڤایرۆسزانی و توێژەر لەبواری ڤایرۆسی کۆرۆنا-ی کرد.
لەو دیدارەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆشحاڵی دەربڕی کە باری تەندروستی دکتۆر زانا حەمید باشترەو ئومێدی خواست بەرەو جێگیربوون و باشتربوونی زیاتریش هەنگاو بنێت.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا خاتوو شاناز بەپێزانینەوە باسی لەخزمەت و ماندوبوونی د.زانای کرد کە دوای گەڕانەوەی لەوڵاتی بەریتانیا پشکنینی کۆرۆنای هێنایە کوردستان و بەهاوکاری تەندروستی سلێمانی یەکەم تاقیگەی کۆرۆنایان لەسلێمانی بنیات نا.
لای خۆشییەوە، دکتۆر زانا سوپاسی خاتوو شاناز-ی کرد کە بەپەرۆشەوە لەهەواڵی تەندروستی پرسیوەو لەنزیکەوە بەسەریکردۆتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو