شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کرد
2022-03-29 16:42     424 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٩/٣/٢٠٢٢) لەشاری سلێمانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی کردو لەلایەن جووتیار نوری لێپرسراوی مەکتەبەوە پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەهەڤاڵ جووتیار نوری لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵ فریال عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە پیشەییەکان کردو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا کە ژمارەیەک لەهەڤاڵانی مەکتەب ئامادەیبوون دۆخی کوردستان و عێراق و هەنگاوەکانی یەکێتی خرایەڕوو، گفتوگۆ لەبارەی قۆناغی داهاتووی کارکردنی حزبی و برەودانی زیاتر بەئۆرگان کرا.
فۆتۆ هاوژین شەریف
بابەتی زیاتر