دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لەخەڵكی كوردستان دەكات
2022-03-21 15:39     190 جار بینراوە      کۆمێنت
بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردی لەهەموو كوردستانیان پیرۆز دەكەم، هیواخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەكەمان.
نەورۆز هەمیشە جەژنی بەرەنگاربوونەوەی كورد بووە بەرامبەر دوژمنان، گەلەكەمان لەم جەژن و بۆنە پیرۆزەدا شەڕی ئیرادەو پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی كردووەو بەسەر ناحەزان و دوژمناندا سەركەوتووە.
با ئەم جەژنە بكەینە هەوێنی زاڵ بوون بەسەر كێشەو قەیرانەكان و هیممەت بكەین بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان و خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری پێیان.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر