پەیامی قوباد تاڵەبانی بۆ یادی 43 ساڵەی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان
2022-03-19 15:21     233 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ یادی 43 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، پەیامێك ئاراستەی ستافی ئێزگەكە دەكات.
پەیامی پیرۆزبایی قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ٤۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە
بەڕێزان بەڕێوەبەرو میدیاکارو کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بەبۆنەی ٤۳ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
وەک چۆن لەڕابردووی پڕ لەشانازی خۆیدا ئەم ئێزگەیە رۆڵی گرنگی بینی لەجۆشدانی شۆڕش و خەباتدا، بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی دەخوازم ئەم سەکۆ میدیاییە بیستراوە گرنگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەدا پەرە بەپرۆگرام و بەرنامەکانی بدات و تۆکمەترکردنی یەکێتی ناو یەکێتی بکاتە دروشمی سەرەکی کارکردنی.
دەستخۆشی و رێزو پێزانینمان ھەیە بۆ ستافە میدیاییە ماندوونەناسەکەی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، ھیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بابەتی زیاتر