مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە دەنگی گەلی کوردستان دەکات

  2022-03-18 23:08      149 جار بینراوە        کۆمێنت
پیرۆزبایی

بە بۆنەى تێپەڕبونی 43 ساڵ  بەسەر دەستپێکردنی پەخشی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی راگەیاندکاران و کارمەندانی ئێزگەکە کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

هەڤاڵان راگەیاندنکاران وکارمەندانی ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستان 
بە بۆنەى تێپەڕبونی 43 ساڵ  بەسەر دەست پێکردنی پەخشی ئێزگەکە پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەرێزو گشت ئەوانەش دەکەین   کەلەسەرەتاوە لە پاڵ  ئەرکی پێشمەرگایەتیدا رۆڵیان هەبووە لەم  ئێزگەیەدا .
ئێزگەى دەنگی گەلی کوردستان کە لە رۆژگاری سەختی خەباتی شاخدا  بە ئامێرێکی  زۆر سادەو ساکار و لە ژێر خێوەتێکدا دەستی بە پەخش کرد ،  بەڵام  بۆ ئەو رۆژگارە دەنگدانەوەیەکی  گەورەى هەبوو  لە نێو کۆڕی خەباتی سیاسی وچەکداریی کوردستان و عێراقدا و گوێی داگیرکەرانیشی دەزرنگاندەوە.
ئەم  یادکرنەوەیەی  ئێزگەی دەنگی  گەلی کوردستان، یادکردنەوەی  بەشێکی زیندووی  شۆڕشی  نوێیە کە رادیۆکە رۆڵێکی گەورەى هەبوو لە جۆشدانەوەى خەبات و بڵاوکردنەوەی دیدگاو گوتارى شۆرش و یەکێتیدا .
بۆ ئەم قۆتاغەش گرنگە کە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان بە هەمان گیانی  سەردەمی ئێزگەکە، بەڵام  بە شێوازی  سەردەمیانە  درێژە بە کاروانی  میدیایی خۆتان بدەن و بە بەرنامە و برٍگەی ئامانجدارى هۆشیاری بەخشین  بەگوێگران و کۆمەڵانی خەڵک  لە بوارە جیا جیاکانی  ژیاندا ، ئەمەش لە ستافی ئەو ڕادیۆ سەنگینە چاوەرٍوانکراوە چونکە درێژەپێدەرى قوتابخانەیەکە کە هەستکردن بە لێپرسراوێًتی لە کاری میدیا لەپرەنسیپە  سەرەکیەکانی  کارکردنیانە . 
 دوبارە ساڵیادی دامەزراندنی رادێوى دەنگی گەلی کوردستان (  ئێزگەکە)  لە ئێوە و گوێگرانی پیرۆز بێت و شاد و سەرکەوتوبن.
                                                             مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو