قۆناغێكی تری دانوستانەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین بەڕێودەچێت

  2022-03-14 13:42      336 جار بینراوە        کۆمێنت
قۆناغێكی تری دانوستانەكانی نێوان روسیاو ئۆكراین بەڕێودەچێت

ئەمڕۆ قۆناغێكی تری دانوستانەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین بەڕێودەچێت.
نوسینگەی سەرۆكایەتی ئۆكراین لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی تر ھەردوو وەفدی دانوستانكاری روسیاو ئۆكراین كۆببنەوەو كۆبوونەوەكەش بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس بەڕێوەبچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەری بەرەپێشچوونی دانوستانەكان و لێكنزیكبوونەوەی  زیاتری لایەنەكان لەئارادایە.
ئەوە لەكاتێكدایە، ھێرشەكان لەخۆرئاوای ئۆكراین و نزیك سنورەكانی ناتۆ پەرەی سەندووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو