کۆبوونەوەی هەردوو وەزیری دەرەوەی روسیا و ئۆکراینا بێ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست کۆتاییهات

  2022-03-10 15:12      201 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە

کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراینا لە ئەنتاڵیای تورکیا کۆتاییهات، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایدەگەیەنێت، هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی ئاگربەستەوە نەکردووە و خۆیان بەدەستەوە نادەن، بەڵام رێککەوتوون لەگەڵ رووسیا کار لەسەر پرسی هاوکاریی مرۆیی بکەن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دوای کۆبوونەوەیان لە ئەنتاڵیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.
لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا رایگەیاند، لەگەڵ روسیا رێککەوتوون کە بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی هاوکاریی مرۆیی لە ئۆکراینا.
هاوکات ئامادەیی خۆیی دەربڕی کە دووبارە لەگەڵ لایەنی روسی کۆببێتەوە ئەگەر گفتوگۆی جیددی لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارە و چارەسەری دۆخەکە بکرێت.
لەبەرانبەردا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا وتی، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رەتی ناکاتەوە کە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆببێتەوە، بەڵام هەندێک ئامادەکاری هەن کە دەبێت تەواوبکرێن، داواکاریی زێلنسکیش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین بە "خۆدەرخستن" ناودەبات.
کولێبا ئاماژەی بەوە کرد، "ئامادەم بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندی و هەماهەنگی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکراینا، وەستاندنی ئێش و ئازاری ئۆکراینییەکان و ئازادکردنی خاکی وڵاتەکەمان لەدەست هێزی داگیرکاری رووسی".

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو