ئەمریكا فڕۆكە جەنگییەكانی لەعيراق و ئەفغانستان دەكشێنێتەوە بۆ ئۆكرانيا

  2022-03-06 10:46      264 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمریكا ئەو فڕۆكە جەنگییانەی لەجەنگی عيراق و ئەفغانستان بەكاری ھێناون رەوانەی ئۆكرانيا دەكات.
سەرچاوەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، ئەمریكا نزیكەی ١٦٠٠ فرۆكەی جەنگی ئەمریكی بۆ جەنگی ئۆكرانيا دەگوازێتەوە بۆ ئۆكرانيا، لێپرسراوانی ئۆكرانيا ئاشكرایان كردووە، ٣ ھەزار خۆبەخشی ئەمریكی بەشداریی دەكەن لەجەنگی رووبەرووبوونەوەی سوپای رووسیا.
بەپێی سەرچاوەكان ناردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكرانيا لەسەر داواكاری سەرۆكی ئۆكرانيا بووە، لە لایەكی ترەوە "ریك سكۆت" ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بەدووری نەزانی ئەمریكا ھێزی سەربازیی رەوانەی ئۆكرانيا بكات، ئەوەشی گەراندوەتەوە بۆ كاریگەریی بەردەوامی ھێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانيا كە ئەمرۆ پێیناوەتە رۆژی ١١ یەمەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو