شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، یوبیلی زیوینی خاكی پیرۆزكرد
2022-03-05 18:34     214 جار بینراوە      کۆمێنت
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك)، ئەمڕۆ شەممە 5ی ئازار لەهۆڵی خاك لەشاری سلێمانی ئامادەی مەراسیمی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی خاك بوو.
سەرەتا مەراسیمەكە بۆن و بەرامەی كوچەو كۆڵانە دێرینەكانی سلێمانی و یادەوەرییەكانی لەشێوەی شیعردا بەدەنگی ئیسماعیل محەمەد لەخۆگرت و دواتر خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەوتەیەكدا پیرۆزبایی ساڵیادەكەی لەكارمەندە ماندوونەناسەكانی خاك تیڤی كردو پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لەهونەرمەندو راگەیاندنكار ئەحمەد مەحمود كردو بەبەڕێوەبەری نوێی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاك-ی ناساندو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، باسی لەسەرەتاكانی دامەزراندنی خاك كرد بەتایبەت كاتی هەڵبژاردنی ناوی كەناڵەكەو پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆك مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە، لەوبارەیەوە خاتوو شاناز رایگەیاند: لەو دانیشتنەدا وتم تۆ بڵێی چ ناوێك هەبێت لەنێوانی خۆشەویستی و مێژوو و كەلتوورو جوانی و خانووەقوڕەكان و خاكدا بۆ ئەو كەناڵە خۆشەویستە، بەو جۆرە ناوی ئەم تەلەفزیۆنەمان كرد بە خاك.
هەر لەمەراسیمەكەدا، ستافی خاك لەیادی یوبیلی زیوینی كەناڵەكەدا بەخەڵاتێك سوپاس و رێزو خۆشەویستی خۆیان ئاڕاستەی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كردو ئەم خەڵاتەش لەلایەن خاتوو شانازەوە وەرگیرا.
مەراسیمەكە بەپێشكەشكردنی چەندین بڕگەی گۆرانی و موزیك كۆتایی هات.
بابەتی زیاتر