راپرسییەک: یەک لەسەر سێی سویدییەکان دەترسن روسیا هێرش بکاتە سەریان
2022-03-03 22:20     325 جار بینراوە      کۆمێنت
سویدییەکان ترسی هێرشی روسیایان هەیە
بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە ناوەندی ئاماری Novus لەم ڕۆژانەدا ئەنجامی داوە، دەردەکەویت کە یەک لە سێی سویدییەکان دەترسن هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکەیان.
دوێنێ چوار فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی سنووری ئاسمانی سویدیان بەزاند و بۆ ماوەیەکی کورت بە سەر دورگەی گۆتلەند دا سوڕانەوە.
ئەوەش هێرۆ بەختیاری، کە کوردێکی دانیشتووی مالمۆی سویدە، زۆر نیگەران کردووەو لەو بارەیەوە دەڵیت: دوێنێ شەو تا بەیانی نەخەوتم.
بابەتی زیاتر