سوپاسنامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ خه‌ڵكى كوردستان

  2022-03-03 21:41      177 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆسره‌ت ره‌سوڵ ‏‎سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى ‏‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

‏‎لە به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنتان له‌ مه‌راسیمى بەخاکسپاردن و پرسه‌ى دایكى خوالێخۆشبوومان "زبێده‌ سه‌عید ئۆمه‌ر" سوپاسی تایبه‌تى خۆم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان له‌ ‌ شارو شارۆچكه‌كانی کوردستان ده‌كه‌م، كه‌ به‌ گه‌رموگوڕیه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ مەراسیمی بەخاکسپاردن و رۆژانی پرسه‌كه‌ لە هەولێرو سلێمانی كردو له‌ خه‌مه‌كانیان كه‌م كردینه‌وه‌، ئەم بەشدارییە گەرم و گوڕە وەفای خەڵکی کوردستانە بۆ رابردوومان.

‏‎هەروەک سوپاسی خۆم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانى و عێراقییه‌كان، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى عێراق به‌ پێكهاته‌و ئایین و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوخەممان بوون و ئەرکیان لەگەڵمان کێشاو لەرێگای بەشداریکردن، یاخود بە بروسکەو تەلەفۆن هاوخەممان بوون و‌ خه‌مه‌كانمانیان  ‌رەواندەوە‌.

بە پێویستی دەزانم سوپاسی تایبەتی باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداو سوید و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە بکەین کە هاوکارمان بوون لە هێنانەوەی تەرمی دایکی کۆچکردوومان بۆ هەرێمی کوردستان.

‏‎به‌شداریكردنى گه‌رموگوڕی هاووڵاتیان له‌ خه‌مى له‌ده‌ستدانى دایكی ئازیزمانی كه‌م كردینه‌وه‌و تێکڕا به‌م به‌شدارییه‌یان قه‌رزارباریان كردینه‌وه‌. هیوادارم هیچ کەس خەم و ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان نەیەتەڕێ و خوای گەورە هەموو لایەک ساغ و سەلامەت بکاو وڵاتمان لەهەر کارەساتێک بپارێزێت و لە مردووی هەموومان خۆش بێت.
دووپاتیشی دەکەینەوە کە خانەوادەکەمان بەردەوام دەبین لەسەر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی خۆمان و درێژەدان بەو رێبازە پیرۆزەی ساڵەهایە خەبات دەکەین لە پێناوی.

‏‎كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
‏‎سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندى
‏‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو