بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشدارییکرد لە پرسەی دایکی کۆسرەت رەسوڵ

  2022-03-03 17:50      306 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە پرسەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەشاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو ( زوبێدە سەعید ئۆمەر ) دایکی ھەڤاڵ کاک کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا،  بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکیتر لەنزیکەوە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەیەکی باڵان لەخەباتی رزگاری خوازی گەلەکەمان و  شۆڕشی نوێ ، کە جێدەستشیان بەرچاوە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و شۆڕشگێڕی و سیاسی و حکومڕانی لەھەرێم .
ھیواشی خواست ئەم کۆستە دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک کۆسرەت بێت و گیانی دایکی ئازیشیان بۆ ھەمیشە  شادبێت

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو