سووپای ئۆكراينا: هێزێكی ئاسمانیی رووسیا شەوی رابردوو لەخاركیڤ دابەزیون

  2022-03-02 09:34      295 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزەكانی رووسیا شەوی رابردوو لە خاركیڤ دابەزیون و ئێستا شەڕو پێكدادان لەنێوان سووپای ئۆكرايناو هێزەكانی رووسیا لەدووەم گەورەترین شاری ئۆكراينا بەردەوامه.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی "فراس پرێس"، سووپای ئۆكراينا لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، كە هێزێكی ئاسمانیی رووسیا لەخاركیڤ شەوی رابردوو دابەزیون و هێرشیان كردووەتە سەر نەخۆشخانەیەكی ئەو شارە.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێستا شەڕو پێكدادان لەنێوان سووپای ئۆكرانیا و هێزەكانی رووسیا لەخاركیڤ بەردەوامە، لەكاتێكدا حەوتەم رۆژە رووسیا بەچڕی بۆردومانی ئەو شارە دەكات، رۆژی یەكشەممەی رابردووش هێزەكانی رووسیا چوونە ناو خاركیڤەوە، بەڵام شكستیانهێنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو