تەرمی دایكی كۆسرەت رەسول بەخاك دەسپێردرێت و لە هەولێرو سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت

  2022-03-01 14:16      264 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2-3-2022، تەرمی (زبێدە سەعید ئۆمەر) دایكی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول بگاتەوە هەرێمی كوردستان و لەگوندی شیواشۆك بەخاك بسپێردرێت، بەرنامەی مەراسیمەكە و رۆژانی پرسە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
-كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 2-3-2022، لە مەراسیمێكی تایبەتی جەماوەریدا لەگوندی شیواشۆك بەخاك دەسپێردرێت.
- دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2-3-2022، لە شاری هەولێر لە مزگەوتی سەواف پرسەی كۆچكردوو بەڕێوەدەچێت.
- دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 3-3-2022، لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی كۆچكردوو (زبێدە سەعید) بەڕێوەدەچێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانی
كۆسرەت رەسول عەلی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو