پارتەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بەبێ ئاماژەدان بەپرسی كورد رێككەوتنێكیان ئیمزاكرد

  2022-03-01 14:11      223 جار بینراوە        کۆمێنت

شەش پارتی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كۆبوونەوەو رێككەوتن لەسەر سیستەمی بەهێزكردنی پەرلەمانیی و چارەسەركردنی كێشەكانی بەڕێوەبردنی توركیا.
لەمەراسیمێكدا سەرۆكی شەش پارت كەپێكهاتبوون لە سەرۆكی پارتی كۆماری گەل كەمال كلچدار ئۆغلو، سەرۆكی پارتی باش مەرال ئەكشنەر، سەرۆكی پارتی سەعادەت تێمێل كارامالائۆغلو، ،سەرۆكی حزبی ئایندە ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆكی پارتی دیموكرات گوڵتكین ئویسال، سەرۆكی پارتی دەڤە عەلی بابەجان، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی 48 لاپەڕەییان ئیمزا كرد.
ناوەڕۆكی یاداشتنامەكە بەشێكیان پێكهاتبوو لەبەهێزكردنی شێوازیی كارەكانی پەرلەمان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، گۆڕانكاری لەیاسای هەڵبژاردن، گۆڕینی سیستەمی سەرۆك كۆماریی، چاودێریكردنی كاروچالاكییەكانی حكومەت، پاراستنی ماف و ئازادییەكان و چارەسەركردنی كێشەكانی ئیدارەدانی وڵات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەتەواوی یاداشتنامەكە هیچ پرسێك دەربارەی كورد باس نەكراوە، لەكاتێكداچارەسەركردنی كێشەكانی توركیا و بەهێزكردنی دیموكراسی لەوڵاتە پەیوەندیدارە بەپرسی كورد.
سەرچاوە: ئاژانسەكان
ئامادەكردنی: شێنێ عەبدوڵا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو