قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسول عەلی دەكات
2022-02-28 12:50     275 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید دایكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پرسەنامەیەكی ئاڕاستەكرد و رایگەیاند، خاتوو زوبێدە خانمێكی تێكۆشەر و بەھەڵوێست بوو كەتوانی رۆڵەكانی بەرۆحییەتی نیشتمانپەروەری و كوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتكارێكی بەئەمەكی كورد و كوردستان.
دەقی پرسەنامەكە:
ھەڤاڵی بەڕێز كاك كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی
بەبیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید) ، دڵگران و نیگەران بووم.
كۆچكردوو ژنە پێشمەرگە و دایكی تێكۆشەری ماندوونەناسی گەلەكەمان ھەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتییە، و خانمێكی تێكۆشەر و بەھەڵوێست بوو كەتوانی رۆڵەكانی بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و كوردپەروەری جۆش بدات تا ببنە خەباتكارێكی بەئەمەكی كورد و كوردستان.
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێكۆشەر و سەربەرزەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لەخاتوو (زوبێدە) خۆش بێ و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەمولایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال
بابەتی زیاتر