دیداری یەكێتی... بۆچی؟

  2022-02-24 13:28      174 جار بینراوە        کۆمێنت

ساڵی 1975  كە سەرۆك مام جەلال و هەڤاڵانی دەستیان بەخەباتی نوێی كوردایەتی كردو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامەزراند، بەئامانجی روونەوە هێڵە گشتییەكانی بیڕوڕای یەكێتییان داڕشت. ئەو كاتە، گفتوگۆی چڕی هەڤاڵانی دەستەی دامەزرێنەر بۆ ئەوە بوو كە یەكێتی بگاتە گەڵاڵەی ستراتیجێكی پێشكەوتنخواز و دیموكرات و كوردانە لەپێناو خزمەتكردنی گەلی كوردستان و روبەڕووبوونەوەی ستەم و تاوانەكانی دەسەڵاتی  عیراق، بەجۆرێك كە‌ لە توانایدا بێت گەلی كوردستان لە نائومێدییەوە بگوازێتەوە بۆ سەردەمی نوێی و تێكۆشان، بەم هیوایەوە لە شەوەزەنگی نائومێدیدا چرای ئومێدی هەڵكرد. 
 سەرۆك مام جەلال لە نامیلكەی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟) كۆبەندی هیواو ئاواتەكان، پرسیارو وەڵامەكانی كردە رێنوێنی یەكێتییەكان و نامیلكەی گیرفانی پێشمەرگەو كادیران و ئەندامانی یەكێتی، هەر لەم نامیلكەیەدا شوناس و ئەركی تێكۆشەرانی ناو یەكێتیشی دیاری كرد.
دیارە لە هەموو قۆناخێكی سیاسیدا، پرسیاری نوێ دێتە ئاراوەو وەڵامی یەكێتییانەش هەر دەبێ پڕ بەپێستی ئەركەكانی هەلومەرجی نوێ بێت.  قۆناخی تازەی كۆمەڵگەی كوردستان پێویستی بە پرسیاری تازەو وەڵامی تازەش هەیە.
لەهەموو وێستگەكانی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عیراق و بۆنەكانی تری جەماوەریدا، لەكاتی كۆبونەوەو گفتوگۆی هەڤاڵانەشم لەگەڵ كادیرو دڵسۆزانی یەكێتی، رووبەڕوی ئەم پرسیارانە‌ دەبمەوە: یەكێتی چی پێیە بۆ دواڕۆژی كوردستان؟ پلان، ستراتیج و دیدگای چییە بۆ پرس و بابەتە هەمەجۆرەكان؟ راستە یەكێتی‌ مێژوویەكی پڕ شانازی و دەسكەوتی دیاری هەیە، كاروانێكی دورو‌درێژی شەهیدان و خەباتێكی هەمەلایەنی فیكری و سیاسی هەیە لە سەرخستنی پرسی رەوای گەلەكەماندا، سەركردەی مەزنی وەك مام جەلالی پێشكەشی كوردستان كردوە، لە چەندین بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتوریدا دەستپێشخەر بووە، بەڵام هێشتا پرسیاری زۆر ماون كە یەكێتی چی پێیە بۆ دوارۆژ و ئایندەی نەوەكانی داهاتوو؟ لەهەمان كاتدا لە واقعی ئێستادا كێشە راستەقینەكانی بەردەم یەكێتی چییە و چۆن بتوانێ لە هەموو ئاستەكاندا دونیابینی خۆی نوێ بكاتەوه؟ یەكێتییەكان دەپرسن و هەقیشیانە، ئاخۆ ئیتر بە چ دڵنیایی و متمانەیەكەوە پڕۆژەی یەكێتی و ستراتیجمان بۆ (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنوسین) سەربخەن؟   پرسیارەكان كە لێمان دەكراو خۆشمان لەناوخۆمان تاوتۆی دەكەین، پرسیاری راست و  رەواو بەجێن. یەكێتییەكانیش ئەم پرسیارانە لە خۆیان دەكەن و بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن كە هەم درێژەی رێگای تێكۆشانی چوار دەیەی رابڕدوو بێت و هەمیش ئاسۆی روونی دواڕۆژی گەلەكەمان نیشان بدات. لەم پێناوەدا ‌ ئێمە دیالۆگ و دیداری چڕوپڕمان پێویستە بۆ ئەوەی پێكەوە بیر لە گەڵاڵەیەكی پڕو دەوڵەمەند و كاریگەر بكەینەوە. تا سەرەنجام شوناسی سیاسی و كۆمەڵایەتی یەكێتیش رونترو جیاوازییەكانی بەرچاوتر بێ بۆ هەمووان.
بەشانازییەكی زۆرەوە هەڤاڵانم لە مەكتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەكردایەتی ئەم ئەر‌كەیان پێ سپاردم كە دیداری یەكێتی ساز بكەین و سیاسەت و دیدی یەكێتی لەم قۆناغە نوێیەدا دیاری بكەین لە هەموو بوارەكاندا، بەندەش داوادەكەم هەموو هەڤاڵانم هاوكار بن بۆ ئەوەی پێكەوە شان بدەینە بەر ئەم ئەركە حزبییه و جێبەجێی بكەین‌.
(دیداری یەكێتی) كە بە پەرۆشییەوە ‌دەستمان داوەتێ و مەبەستمانە لە فراوانترین و بەرزترین ئاستدا سەرپێی بخەین. لەم روانگەوەیەوە دەبێتە دیداری خەمخۆری و هەوڵی یەكێتییانەیە بۆ نوێبونەوەو چاكسازی و بەهێزكردنی پێگەی یەكێتییە لە هەموو ئاستەكان. 
هەڤاڵان! راستە لە كۆنگرەی چوار كە ناوی ((كۆنگرەی نوێبوونەوە ))بوو، گۆڕانكاری و نووێبونەوە لە پێكهاتەو هەندێ لە كاراكتەرەكان كرا، بەڵام بەداخەوە لەبەر چەندین هۆ، كۆنگرەی چواریش نەبووە هۆی نوێبوونەوەیەكی جەوهەری و راستەقینە لە فكر و دیدی سیاسیمان بۆ ئایندەو دواڕۆژی  یەكێتی و وڵاتەكەمان. بۆیە پێویستە ئەم دیدارە نوێبوونەوەی جەوهەری و راستەقینە بكاتە ئەركی سەرەكی خۆی و پەرەی پێبدا، ئەم ئەركەش بەلای منەوە چەند حیزبییە ئەوەندەش نیشتیمانی و ئەخلاقییە. چونكە بوونی یەكێتییەكی بەهێز گرەنتی پاراستنی ئازادییەكان و بەدیهێنانی خواستی كۆمەڵانی خەڵكە، كە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە رابڕدوی خەباتی یەكێتی و كوردایەتیدا رەنجیان داوەو ماندو بوون.
 ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بەدیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشاشنی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
 لەم چواچێوەیەدا( دیداری یەكێتی) دەیەوێ چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزبەكەمان، پێداویستی و كێشەو پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت. پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە. 
چونكە بوونی یەكێتییەكی بەهێز گرەنتی پاراستنی ئازادییەكان و بەدیهێنانی خواستی كۆمەڵانی خەڵكە، كە ئەوەش نیشانەی وەفاو پێزانینە بۆ خەباتی شەهیدان و ئەوانەی لە رابڕدوی خەباتی یەكێتی و كوردایەتیدا رەنجیان داوەو ماندو بوون.
 ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بە دیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشاشنی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
 لەم چواچێوەیەدا( دیداری یەكێتی) دەیەوێ چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستاو ئایندەی حزبەكەمان، پێداویستی و كێشەو پێشهاتەكانی كۆمەڵگەكەمان، ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان تاوتوێ بكات، چونكە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كۆمەڵگا و سەردەم لە ئاستی كوردستان و دەرەوەشدا ئەم هەوڵ و كۆششە تازەیە دەخوازێت. پێویستمان بەوەیە لەهەموو سێكتەرەكاندا، دیدی نوێ و دەسپێشخەری یەكێتییانە بێنینە كایەوە.
 هەڤاڵان! با راشكاو بین ‌و بەكراوەیی قسە بكەین، ئێمەی یەكێتی دەمێكە تووشی چەندین كێشەو گرفتی هەمەجۆر بوینەتەوە، كە زۆر جار باجی قورسمان لەسەری داوە، ئەگەر بۆ داهاتوش بەجدی و دڵسۆزانە هەوڵی چارەسەرو تێپەڕاندنیان نەدەین، دوور نییە توشی كێشەو گرفتی گەورەتر نەبین. جگە لەوەش دۆخی تازەی كۆمەڵگاو هەلومەرجی ئابوری و سیاسی وكۆمەڵایەتی نوێ، پرسیارو كێشەو ئەرك و پێداویستی نوێی هێناوەتە كایەوە، كە وا دەخوازێ دوودڵ نەبین لە گفتوگۆو راگۆڕینەوە بۆ دەستنیشانكردنی كەموكوڕیەكان و دۆزینەوەی چارەسەرەكان. بۆیە پێمان وایە دیالۆگ و گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەی هەڤاڵانی یەكێتیی لەنێوخۆمان ، هەم گیانی هەڤاڵێتیمان گەرموگوڕ دەكاتەوە و هەمیش جوانترین و بە كەڵكترین بیروباوەڕەكان دەخاتە خزمەت دەسپێكردنەوەیەكی نوێی تێكۆشانمان.
هەڤاڵان! ئەم وتارە بۆ ناساندنی سروشتی دیدارەكەو لەهەمان كاتدا داواكارییەكە لە هەمو‌و هەڤاڵانمان لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات  بۆ ئەوەی بەشدارێكی كارا بن لە دەوڵەمەندكردنی و سەرەنجام لە گەشەپێدان و نوێكردنەوەی گوتاری سیاسیی و فیكری یەكێتی لە دەیەی سێیەمی ئەم سەدەیەدا: سەدەی بیست و یەك.
 هەڵبەت زیاتر لە پەنجەرەیەك و پتر لە رێوشوێنێكی كراوە هەیە تا بیروڕاكان لە خزمەت دیدارەكە گەڵاڵە دەبن و پێكەوە بیربكەینەوە بۆ خزمەتی  دیدو ستراتیجی نوێی یەكێتی. 
 بەو ئامانجە،‌ پیرۆزانەوە هیوادارین رێوشوێنی پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی دیداری یەكێتی ببێتە دیداری گشت یەكێتییەكان.
 هەڤاڵانی خۆشەویست
 فەرمون لەم وتارەوە هەڵمەتێكی فراوان دەسپێبكەین، پێكەوە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،  پێشمەرگە وتێكۆشەرانی حزبایەتی و خەباتی پیشەیی و دیموكراتی خوێنكاران و لاوان، كچان و كوڕانی ئایندەخواز، رۆشنبیران و نوسەران و ئەكادیمیانی ئەندام و دۆستی یەكێتی، كەسایەتییە ئایینی وئابوریناس و وەر‌زشوانی خەمخۆری كوردستان، كارێك بكەین دیدارەكە بكەینە بۆنەیەك بۆ جۆشدانەوەی حزبایەتی راستەقینە لە پێناوی ئامانجە دوورمەوداكانی حزبەكەی مام دا. دەمەوێت هەموو هەڤاڵان بەشدار بن لە دیاریكردنی سیاسەت و دیدی یەكێتی.
 هەروەها لەم وتارەوە دەمەوێت سەكۆی دیداری یەكێتیتان پێ بناسێنم. جگە لە كۆڕو كۆبونەوەكانمان، ئەم سەكۆیەش دەكە‌ینە پردێكی پەیوەندی نێوانمان و زۆرترین دیدو پڕۆژەو بۆچونەكان كۆكەینەوە و ئامادەی بكەین‌ بۆ رۆژی دیداری یەكێتی كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كات و شوێنەكەی دیاری دەكرێن.

سایتی دیداری یەكێتی 

تا رۆژی دیداری یەكێتیی، بە هیوای دیدار... بۆ پێشەوە
قوباد تاڵەبانی
 سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو