رووسیا: ئامانجمان رووخاندنی حكومەتی ئۆكرانیایە

  2022-02-24 12:22      181 جار بینراوە        کۆمێنت

رووسیا رایدەگەیەنێت، بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیامان تێكشكاندووەو ئامانجمان رووخاندنی حكومەتەكەیەتی
ئەمڕۆ سەرۆكی رووسیا هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكرانیا راگەیاندو سوپای رووسیاش دەڵێت: بەرگری ئاسمانی ئۆكرنیامان تێكشكاندووەو چەندین پێگەی سەربازی ئۆكرانیاش دەكەینە ئامانج و ئامانجمان رووخاندنی حكومەتی ئۆكرانیایە.
راشیدەگەیەنێت، تانكەكانی رووسیا لەسنووری بیلاڕوسیاوە چوونەتە ناو خاكی ئۆكرانیا، بەڵام شارەكانی ئۆكرانیا لەهێرشەكانمان پارێزراودەبن.
لەبەرامبەریشدا ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، رووسیا شەش فڕۆكەخانەی وڵاتەكەمانی تێكشكیانووە، هاوكات پارێزگاری بانكی ناوەندی ئۆكرانیا دەڵێت، كاركردنی سیستمی بانكیی وڵاتەكەمان بەردەوامە.
دوابەدووای هێرشەكانیش، ئوستراڵیا ئیدانەی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەكات و سەرۆكی فەڕەنساش داوای وەستاندنی دەكات، هاوكات وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە بڕۆكسل بەپەلە كۆدەبنەوە، هەر ئەمڕۆش جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی بەسەرۆكی ئۆكرانیا دەكات و وتارێكیش لەسەرهێرشەكەی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا پێشكەشدەكات، سەرۆكی بیلاروسیاش لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانی كۆدەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو