ڤلادیمێر پوتین پەیامێكی بڵاوكردەوە

  2022-02-24 10:31      805 جار بینراوە        کۆمێنت

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا رایگەیاند، بڕیاریداوە  ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای وڵاتەكەی ئۆپراسیۆنێكی تایبەت لە دۆنباس (باشوری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا) دەستپێبكات.
 ڤلادیمێر پوتین ئەمڕۆ پێنجشەممە لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەشكرد، مۆسكۆ رێگەنادات ئۆكرانیا بكرێت بەوڵاتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمی، هەروەها هێزەكانی وڵاتەكەی لەئۆپراسیۆنەكەی دۆنباس پلانی داگیركردنی ئۆكرانیایان نیە بەڵكو دەیانەوێت هەمو گەلانی ئۆكرانیا مافی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسینیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، "جوڵەكانی روسیا تەنها پەیوەست نین بە لێدان لەبەرژەوەندییەكانی ئۆكرانیا، بەڵكو جوڵەیەكەن بۆ پاراستنی خۆمان لەبەرامبەر ئەو لایەنانەی ئۆكرانیایان كردوەتە بارمتە، بۆیە داوا لە سەربازەكانی ئۆكرانیا دەكەین چەكەكانیان دابنێن و دەستبەجێ بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان.
سەرۆكی روسیا هۆشداری دەداتە ئەو لایەنانەی هەڕەشە لە وڵاتەكەی دەكەن و دەڵێت، هێرشی راستەوخۆ بۆسەر روسیا، هێرشكارەكان روبەڕوی بێ هیوایەكی گەورە دەكاتەوە، بۆیە جوڵە سەربازییەكانی مۆسكۆ بۆ پاراستنی ئاسایش وڵاتن بەرامبەر فراوانخوازییەكانی هاوپەیمانی ناتۆ و نەبونی ئارامی لە ئۆكرانیا، بەجۆرێك ناكرێت لەوەزیاتر بێدەنگن بن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو