ناتۆ كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات

  2022-02-24 09:25      326 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكی روسیا بڕیاری جوڵاندنی هێزی بەرەو ناو خاكی ئۆكرانیا دەركرد، گرژییەكانی نێوان هەردو وڵات گەیشتنە قۆناغێكی نوێ و بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارو وەڵامدانەوەی هێرشەكەی روسیاش، هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەبەشداری سەرجەم نوێنەری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەبرۆكسل دەستپێكردو تەوەری كۆبونەوەكەش تاوتوێكردنی ئۆپراسیۆنەكەی روسیا دەبێت لەدژی ئۆكرانیا.
لای خۆیەوە یانز ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ رایگەیاند، هێرشەكەی روسیا هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و ناتۆ  بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارو وەڵامدانەوەی هێرشەكەی روسیا كۆدەبێتەوە.
ڤلادیمێر پوتین، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەشكرد، مۆسكۆ رێگەنادات ئۆكرانیا بكرێت بەوڵاتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمی، هەروەها هێزەكانی وڵاتەكەی لەئۆپراسیۆنەكەی دۆنباس پلانی داگیركردنی ئۆكرانیایان نیە بەڵكو دەیانەوێت هەمو گەلانی ئۆكرانیا مافی دیاریكردنی مافی چارەی خۆنوسینیان هەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو