بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە سنوورەكانی بەكارهێنانی زمانی كوردی فراوان بكەین
2022-02-21 16:29     185 جار بینراوە      کۆمێنت
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایك، پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكانی كوردستان دەكەم.
زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین. لەناوچوونی زمانەكەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەكەمان، نەتەوەیەك كە بەدرێژایی مێژوو خەباتی كردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.
ئەركی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی كوردی بكەین. پەرەی پێبدەین و سنوورەكانی بەكارهێنانی فراوان بكەین. بوونی ئێمە وەك مرۆڤێكی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەكەمان و هەموو هەوڵێكیش لەپێناو كوردستان و دۆزە رەواكانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایكمان بێئەنجام دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢١ی ٢ی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر