بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی یوسف زۆزانی دەكات

  2022-01-24 22:17      397 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ كۆچی دوایی سالم ئیبراهیم زۆزانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی یوسف زۆزانی و خانەوادەی دەكات.

دەقی پرسەنامەكە...

بەڕێز کاک یوسف زۆزانی

بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (سالم ئیبراھیم زۆزانی) برای جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە، پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە ھەمیشە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتگێڕی بوون و لەڕۆژانی سەختی خەباتیشدا جگە لەبەشداریتان لەشۆڕش، ماڵ و حاڵتان لەڕۆژئاوای کوردستان کردبووە خزمەتی شۆڕش و تێکۆشەرانی یەکێتی.
لەخوای گەورە داواکارین دڵنەواییتان بداتەوەو دوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی ئازیزیشتان بۆ ھەمیشە شادبێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٤ی ١ی ٢٠٢٢

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو