بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی د. مارف دەكات
2022-01-15 13:09     194 جار بینراوە      کۆمێنت
بۆ كۆچی دوایی دكتۆر مارف عومەر گوڵ، مامۆستای زانكۆو نووسەرو شاعیرو پێشمەگەی دێرین، بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵە و خزمانی شێخانی هەشەزینی _ سەنگاو
بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی پڕۆفیسۆر (دكتۆر مارف عومەر گوڵ) ئەكادیمیستی ناوداری كورد، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین.
كاك دكتۆر مارف عومەر گوڵ جگە لەوەی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین بوو لەهەمانكاتدا نووسەرو شاعیرو ئەدیبێكی ناوداری گەلەكەمان بوو كە تەواوی تەمەنی تەرخانكرد بۆ خەبات و تێكۆشان و نووسین و لێكۆڵینەوە لەبواری جینۆساید، بەرهەمە زانستییەكانی بوونە سەرچاوەیەكی گرنگ بۆ هێشتنەوەی ئەو تاوانانەی دەرحەق بەگەلەكەمان كرا.
جگەلەوە زیندانیش چۆكی پێدانەداو خۆڕاگرانەو سەربەرزانە بەپێوە مایەوەو درێژەی بەخزمەتەكانیدا هەربۆیە ناوبانگی لەناو میللەتەكەماندا بەنەمری و شانازییەوە دەمێنێتەوەو ژیانئاواییەكەشی هەمووانی خەمباركرد.
لەخوای گەورە داواكارین رۆحی شادبكات و سەبووری و دڵئارامیش بەكەسوكارو خزمان و هاوڕێیانی بدات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
15ی ١ی ٢٠٢٢
بابەتی زیاتر