دادگای فیدراڵی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ھەڵپەسارد

  2022-01-13 15:09      629 جار بینراوە        کۆمێنت

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی كاری دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران رابگرێت.
دادگای فیدراڵی عێراق لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر ئەو سكاڵایەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆماركراوە، بڕیاردراوە كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەكی كاتی رابگیرێت.
بەپێی سكاڵاكەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەكەمین كۆبونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران كە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە ھەڵبژێدرا، پێشێلكاری یاسایی و دەستوری تێدابوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو