وەفدێكی یەكێتی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی كۆبووە

  2022-01-13 13:29      460 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی ئیتیلافی وەتەن لەگەڵ وەفدێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی دەرباز كۆسرەت كۆبووە.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیتیلافی وەتەن لەگەڵ وەفدێكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی دەرباز كۆسرەت كۆبووەو لەدیدارێكدا رەوشی گشتی وڵات و رەوشی سیاسی بەتایبەتی و رووداوەكانی یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

لەكۆبوونەوەكەدا عەلاوی جەختیكردەوە لەسەر زاڵكردنی زمانی دیالۆگ و ھێوركردنەوەو دووركەوتنەوە لەئاڵۆزی و ململانێ لە پێناو گەیشتن بەلێكتێگەیشتن كە ببێتە مایەی پێكھێنانی حكومەتی نیشتمانی كە لەئاست داخوازییەكانی گەل بێت. 
ھەروەھا ئەیاد عەلاوی، ستایشی رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد لەبەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و تێكۆشانی لەسەردەمی ئۆپۆزسیۆن و بەشداریكردنی لەبونیادنانی دەوڵەتی مەدەنی ئازادو دیموكرات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو