قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە كوردستانی نوێ دەكات

  2022-01-12 09:57      120 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی ساڵیادی دەرچواندنی رۆژنامەی كورستانی نوێ-وە، قوباد تاڵەبانی سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەر و سكرتارییەتی نوسین و رۆژنامەنوس و كادیرە‌ ئازیزەكانی، كوردستانی نوێ كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی: 

بەرێزان سەرنوسەر و سكرتارییەتی نوسین و رۆژنامەنوس وكادیرە‌ ئازیزەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ.. 

بەبۆنەی ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە؛ گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم. 
خۆشحاڵم كە سەرباری پەرەسەندنەكانی میدیای ئەلیكترۆنی، ئەم رۆژنامە كاغەزییە ئازیزەی یەكێتی، هاوشانی قۆناغەكانی خەباتی ئەم حزبە تێكۆشەرە گەشەی كردووە و لەبەرەوپێشچووندایە. 
بۆ ساڵی نوێی تەمەنی، هیواخوازم قەڵەمە بڕشتەكەی میدیاكاران لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ، سەرچاوە دەوڵەمەندەكەی هەواڵ و زانیاریی، بەدواداچوون بۆ بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییەكان بكات و  خەم و كێشەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زیاتر لەخۆبگرێ.
دووبارە‌ پیرۆز بێت ساڵیادی دە‌رچواندنی رۆژنامە‌ی كوردستانی نوێ..

قوباد تاڵەبانی
سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی سە‌رۆك مام جە‌لال

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو