‎سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان سەردانی دژەتیرۆری سلێمانی دەكەن

  2022-01-09 20:19      264 جار بینراوە        کۆمێنت

‎ئەمڕۆ یەكشەممە (9/1/2022) عەبدولوەهاب ساعیدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، بەیاوەری جەنەڕاڵ (جۆن برێنن) فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریاو فەریق (گۆهدار محەمەد سەعید) بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش لەوەزارەتی بەرگری عیراق، لەگەڵ جەلال شێخ ناجی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و لیوا روكن (عومەر ساڵح) سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی حەفتاو (وەهاب هەڵەبجەیی) سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و (سەرخێڵ كەمال) بەرپرسی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی سلێمانی كۆبوونەوە.
‎مەبەست لەكۆبوونەوەكە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو دەزگای دژەتیرۆر بوو لەسەر ئۆپراسیۆنی هاوبەش و هەواڵگری و مەشق و راهێنانی سەربازی و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو