ئۆپراسیۆنی ھێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی گەرمیان بەردەوامە

  2021-12-12 09:07      385 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

ماوەی پێنج رۆژە ئۆپراسیۆنی ھێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی گەرمیان بۆ پاككردنەوەی ناحیەی سەرگەڕان و دەوروبەری قەزای خورماتوو لە تیرۆرستانی داعش و پاشماوەكانیان دەستیپێكردووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئۆپراسیۆنی ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشی گشتی گەرمیان بەپشتیوانی ھێزی ئاسمانی عیراق لە ناوچەكانی غەڕەو پەڵكانەو دوڕاجی لە ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامەو ئۆپراسیۆنەكە بەفراوانی و بەوردی بۆ دۆزینەوەی پاشماوەو حەشارگەكانی تیرۆرستانی داعش دەكرێت و دواتر ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر دەبێت.
ھاوكات لە سێگۆشەی نێوان قەزای خورماتوو و ناحیەی سلێمان بەگ و ناحیەی داودە چەند ھێزێكی تری پێشمەرگەو ئاسایشی گشتی گەرمیان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ پاككردنەوەی سنوورەكە لە تیرۆرستان دەستپێكردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو