ئەمریكا باڵیۆزێكی نوێ لەعیراق دیاریدەكات

  2021-12-10 09:12      150 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەلینا رۆمانۆڤسکی

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا شارەزایەکی بواری تیرۆر کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی ئەمریکا لەعیراق.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆو بایدن "ئەلینا رۆمانۆڤسکی" باڵیۆزی وڵاتەکەی لە "کوەیت" دیاریکردووە بۆ شوێنگرەوەی "ماتیۆ تۆلەر" باڵیۆزی ئەمریکا لە عراق.
ئەلینا رۆمانۆڤسکی تەمەنی ٦٥ ساڵەو شارەزای بواری تیرۆرو کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەلینا لەساڵی ٢٠٠٣ لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووەو چەند پۆستێکی لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەڕێوەبردووەو جگەلەوەش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک توێژەر لەدەزگای ھەواڵگری ئەمریکا "سی ئای ئەی" کاریکردووە، وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق لەلایەن ئەلیناوە ھاوکات دەبێت لەگەڵ کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو