قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کۆبوونەوە

  2021-12-07 17:36      194 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

قوباد تاڵەبانی و محەممەد حەلبووسی جەختیان لە گرنگی دەستپێکردنی گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردەوە، لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی لە بڕیاردان و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌.
ئەمرۆ سێشەممە ٧ى دیسەمبەرى ٢٠٢١ لە‌ هەولێر، قوباد تاڵەبانی  پێشوازی کرد لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم و وەفدی یاوەری، لە کۆبوونەوەکەدا پێکەوە تاووتوێی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە كرا.
لەکۆبوونەوەکەدا ھە‌ردوولا جە‌ختیان لە‌گرنگی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لایەنە سیاسیەکان بۆ  پێکهێنانی حکومەتى نوێى عێراق كردە‌وە‌ و ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە؛ پێویستە گفتوگۆكان لەسەر بنەمای بنیاتنانی سیاسەتێكی حوكمڕانی گونجاو و هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان لە بڕیاردان بێت و ئە‌نجامدانی چاكسازی راستە‌قینە‌ .
لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کورد بە یەکڕیزی بەشدار بن لە گفتوگۆ  و  دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تردا.
لەتەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەکانی تێرۆر خرایەبەر باس بەتایبەت هێرشەکانی رۆژانی رابردووی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و شەهید و بریندارکردنی ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی. بەم بۆنەیەوە محەممەد حەلبوسی پرسە و سەرەخۆشی لەگەلی کورد کرد، هەر لەوبارەیەوە جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی دارشتنەوەى پلانی ئەمنی ئەو ناوچانە بەجۆرێک زامنی ئەوە بکات کەبۆشایی ئەمنی نەهێڵێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا هەریەک لەسەعدی ئەحمەد پیرە، سۆران جەمال تاهیر، شێرکۆ میروەیس و هەرێم کەمال ئاغا ئامادەبوون

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو