شاناز ئیبراهیم هاوخەمی بۆ لەدەستدانی مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەردەبڕێت

  2021-12-07 14:59      172 جار بینراوە        کۆمێنت
مامۆستاو هونەرمەند زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەكات. ئەمە دەقەكەیەتی..
بەرێزان: بنەماڵە و خانەوادەی مامۆستا و هونەرمەند زرار محەمەد ڕواندزی
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی شاری ڕواندزو مامۆستاو هونەرمەندی دیاری كورد (زرار محەمەد مستەفا)م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و گشت هونەرمەندان دەكەم، خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەكاتێكدا خەمباریمان بە لەدەستدانی مامۆستا زرار دەردەبڕین بەشانازییشەوە دەڕوانینە كاروانە پڕ بەخششەكەی لەبواری ئەدەب و هونەردا.
لەپەروەردگارم داوایە سەبوریی و ئۆقرەیی بەهەموو لایەك ببەخشێت و دوا كۆستی خانەوادەكەتان بێت، گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو