حەوت ملیارو 250 ملیۆن دینار بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان تەرخان دەكرێت

  2021-12-07 13:45      175 جار بینراوە        کۆمێنت

حەوت ملیارو 250 ملیۆن دینار، وەك پێشینەیەكی مانگانە بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان و چارەسەركردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان تەرخان دەكرێت.
بەپێی نوسراوێكی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا بۆ دابینكردن و خەرجكردنی 7 ملیارو 250 ملیۆن دینار، وەك پاڵپشتی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەك پێشینەیەكی مانگانە بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندكاران و چارەسەركردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری.
هاوكات، وەزارەتی دارایی بڕیارەكە لە 1ی مانگی داهاتووەوە جێبەجێ دەكات، بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو