مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی عەقید عیزەت دەكات

  2021-12-07 13:41      441 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری عەقید عیزەت ساڵح حسێن دەكات. ئەمە دەقەكەیەتی..
بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری عەقید عیزەت ساڵح حسێن
بۆ كۆچی دوایی هەڤال عیزەت پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و لەناخی دڵمانەوە هاوبەشی خەمتانین، بۆ ئەو كۆچە ناوەختەی عەقید عیزەت، چونكە ئەو جگە لەوەی ئەندامێكی خانەوادەكەتان بوو هەڤاڵێكی ئێمەش بوو كە لەساڵی 2001 وە لەپارێزگاری كردنی بارەگای مەكتەبی سیاسیدا زۆر بەدڵسۆزی تا دوا پلەی یاریدەدەری  فەرماندەی فەوج ئەركەكانی جێبەجێ دەكرد، وەك ئەمەك و وەفایەك بۆ رۆحی پاكی عەقید عیزەت داوا لەیەزدانی مەزن دەكەین رۆحی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و ئێوەش دوا خەم و كۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو