ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی راگەیەندراوێكی سەبارەت بەدەوامی خوێندكاران بڵاوكردەوە

  2021-12-06 18:27      187 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا داوادەكات سەرجەم كۆلێج و بەش و مامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بەوانەوتنەوەو تاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانەو تاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و رۆژمێری ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢).
دەقی راگەیەندراوەكە...
ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لەخوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، بەجۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا رەواكانیان بەڵێنیداوە كە نوێنەری راستەقینەیان بێت بۆ داواكردن و بەدواداچوونی سەرجەم مافە رەواكانیان وتەنانەت رێگەشنەدرا لەڕۆژانی رابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزابدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە رەواكانی، لەهەمانكاتدا ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەچوارچێوەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی (٦-١٢-٢٠٢١) هەموو لایەك ئاگاداردەكاتەوە لەگەڵ ئەوەی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی كۆلێج و بەشەناوخۆییەكان هەنگاوەكان بەردەوامن، بەڵام پێویستە سەرجەم كۆلێج و بەش و مامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بەوانەوتنەوەو تاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانەو تاقیكردنەوەی كۆلێجەكان و رۆژمێری ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) و داواكارین لەخوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لەپێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران و زانكۆكەمان و ئاسایی بوونەوەی پرۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتووانە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو