قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی عومەری سەید عەلی دەكات

  2021-12-06 14:50      280 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( فاتمە عەلی حسێن ) خوشكی كاك عومەری سەید عەلی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، پەیامێكی ئاراستەی بنەماڵەی كۆچكردوو كردووە، ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز كاك عومە‌ری سە‌ید عە‌لی
بە‌داخە‌وە‌ هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (فاتمە‌ عە‌لی) خوشكی بە‌ڕێزتانمان پێگە‌شت و دڵگران و نیگەران بووین.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی لە‌جە‌نابت و خانەوادە شۆڕشگێڕەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە‌خوای گەورە داواكارم سەبووریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو