ژمارەی شەهیدانی هێرشەكەی شەوی رابردووی داعش ئاشكراكرا

  2021-12-06 09:35      273 جار بینراوە        کۆمێنت

شەوی رابردوو لە نزیك پردێ تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێكی پێشمەرگەیانداو چوار شەهیدو بریندارێك هەیە.
بەپێی زانیارییەكانی PUKnow، داعش سەنگەرێكی فەوجی 3ی لیوای 126ی پێشمەرگەی كردووەتە ئامانج و لەئەنجامدا چوار شەهیدو یەك بریندار ھەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هەوڵیانداوە دەستبەسەر سەنگەرەكەدا بگرن، بەڵام پێشمەرگە بەرگریی بەهێزی كردووە و ژمارەیەك لە چەكدارەكانی داعش كوژراون و دواتریش ئەوانی تر هەڵاتوون.
ناوی شەهید و بریندارەكان بەمشێوەیەیە:
شەهید نەقیب مسعود تەلعەت - خەڵكی سێگرتكان 
شەهید نەهرۆ ناجی خەڵكی ناحیەی دارتوو - هەولێر
شەهید هەژار جەلال - خەڵكی كەركووك 
شەهید رێكان تۆفیق - خەڵكی هەولێر - مام زاوا
ماوەی چەند رۆژێكە تیرۆرستانی داعش هێرشیان بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كێشە لەسەرەكان دەستپێكردووە.

ئامادەكردنی: شێنێ عەبدوڵڵا
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو