نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند

  2021-12-04 17:11      390 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای کۆتاییھاتنی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بەبێ ئەنجام، بەھای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی سێ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی لەبازاڕی ناڕەسمی دراوی تاران بڵاوکراونەتەوە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بەنزیکەی ٣٠ ھەزار و ٢٧٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، واتە ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٢٧ ھەزار تمەن، شارەزایانی ئابووریش دەڵێن ھۆکارەکەی بۆ ناڕوونيی داھاتووی دانوستانەکانی ڤیەننا دەگەڕێننەوە.

دیار نییە نرخی دۆلار لەبازاڕی ئێران تاچەندە بەرزدەبێتەوە، بەڵام تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بەھای ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بۆ ٣٢ ھەزار تمەن بەرزبووەو دواتر بانکی ناوەندیی ئێران بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوەو توانی لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا بەھاکەی بۆ ٢١ ھەزار تمەن داببەزێنێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو