ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم دابەزی

  2021-11-30 18:55      182 جار بینراوە        کۆمێنت
10 کەسی تر لە هەرێم بەکۆرۆنا مردن

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ته‌شرینی‌ دووه‌م، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 311 کەسی تر لەهەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرانبەردا 488 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە، 10 تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:

هەولێر: 129 تووشبوو
سلێمانی: 50 تووشبوو
دهۆك: 130 تووشبوو
هەڵەبجە: 2 تووشبوو

هاوکات 488 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە:

هەولێر: 250 چاکبوونەوە
سلێمانی: 89 چاکبوونەوە
دهۆك: 111 چاکبوونەوە
هەڵەبجە: 9 چاکبوونەوە
گەرمیان: 12 چاکبوونەوە
راپەڕین: 17 چاکبوونەوە

لەو ماوەدا 10 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:
هەولێر: 3 گیانلەدەستدان
سلێمانی: 2 گیانلەدەستدان
دهۆک: 5 گیانلەدەستدان 

ئاماری گشتی:
پشکنینەکان: 3526696 پشکنین
تووشبووان: 375410 تووشبوو
چاکبووان: 362989 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 5546 کەس
گیانلەدەستدان: 6875 کەس
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنوێنییەکانی تەندروستی و لە شوێنی قەرەباڵخ دووربکەونەوە و ماسک و دەستکێش بپۆشن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو