وەزیری تەندروستی: هیچ تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن لەهەرێم تۆمارنەكراوە
2021-11-30 11:42     373 جار بینراوە      کۆمێنت
وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و خەرجكردنی شایستەی كۆمپانیاكانی دەرمان لە سلێمانی ئاشكرایكرد، هیچ تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن لەهەرێمدا نییەو كێشەی دەرمانی شاری سلێمانیشی بەستەوە بەوەزارەتی دارایی و نەبوونی نەختینەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-11-2021، دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەئێستادا چاودێریی بارودۆخەكەو فڕۆكەخانەكان و گەشتیاران دەكەین، چونكە تا ئێستا رێكخراوی تەندروستی جیهانیش لەبارەی مەترسییەكانییەوە رایگەیاندووە، لەچەند هەفتەی داهاتوودا بۆیان رووندەبێتەوە، بۆیە ئێستا تەنها چاودێریی دۆخەكە دەكەن.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین و چاودێری دەكەین هێچ تووشبوویەكی ئۆمیكرۆن لەهەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.
لەبارەی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی دەرمان لەپارێزگای سلێمانی، وەزیری تەندروستی ئاشكرایكرد، ئەو كێشەیە پەیوەندی بەخەرجكردن و نەختینەوە هەیە نەك تەرخانكردن، سەرجەم تەرخانكراوەكان دابینكراون، بەڵام كێشەكە وەزارەتی دارایی و بانكەكانە، واتە كێشەكە نەختینەیە، ئەگەرنا ئێمە داواكاریمان پێشكەشی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ دابینكردنی نەختینە بۆ ئەو كۆمپانیایانەو هیوادارین ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت.
H.S.A
بابەتی زیاتر