سەرۆکی پۆڵەندا هۆشداریی لە ترسناکیی دۆخەکە دەدات

  2021-11-25 19:11      180 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆکی پۆڵەندا

ئەندجی دودا، سەرۆکی پۆڵەندا، هۆشدارییدا لەوەی بەهۆی پەرەسەندنەکانی سەرسنووری نێوان وڵاتەکەی و بیلاڕوسیا، رەوشی ئەوروپا کەوتووەتە مەترسییەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هێرشانەی لەلایەن کۆچبەرانەوە دەکرێتەسەر سنووری وڵاتەکەی.
دودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تەشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ یەنس ستۆلتنبرچ ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ، رایگەیاند" بەهۆی پەرەسەندنەکانی سەر سنوور، بەهۆی رەفتارەکانی بیلاڕوسیا و پشتیوانی روسیا لێی، دۆخی ئەوروپا لەمڕۆدا مەرسیدارە"، بەپێی ئاژانسی هەواڵەکانی پۆڵەندا"بی ئی بی". 
سەرۆکی پۆڵەندا راشیگەیاند" ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران، شەوانە لەسەر سنوورەکانمان هێرش دەکەنەسەر هێزەکانمان، ئەوانەش رووداوگەلێکی مەترسیدارن".

سەرچاوە: وێبسایتی " بوابە الاهرام"
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو